Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 10:58

دەستبەسەر کۆنتێنەرێک مەشروبی قاچاغدا گیرا

بار ھەڵگره‌كه‌ ویستبووی لە ژێر موقەبای بەکارھاتو بارێک مەشروب بەبێ گومرگ تێپەڕێنێت
کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە بنکەی گومرگی پێنجوێن سەر بە بەڕێوە بەرایەتیه‌كه‌مان  دەستبەسەر بار ھەڵگیرێکدا گیرا کە ویستبوی لە ژێر موقەبای بەکارھاتوی کەپسکراودا بارێک مەشروبی جۆراو جۆر بەبێ گومرگ تێپەڕێنێت بۆ قەزای پێنجوێن


 راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌ دوای کەشفکردنی لەلایەن بنکەی گومرگی پێنجوێن دەستبەسەر بارەکەدا گیراو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی کرایەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەگەڵی و کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی

 له‌كۆتادا  بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی  رایده‌گه‌ێنێت مەشروبەکە پێک دێت لە بڕی (١٠٦٥٠ ) دە هەزارو شەش سەدو پەنجا لیتر لە (۱٠۵۵) کارتۆندا 

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.