ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019 به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، نووسینگه‌ی پاسپۆڕتی سۆران، له قه‌زای سۆران كرایه‌وه.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یه‌كه‌م و دووه‌م پاسپۆرتی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆرانی به‌خشییه‌وه به خاوه‌نه‌كانیان و ڕایگه‌یاند پیرۆزبایی له خه‌ڵكی سۆران و ناوچه‌كه ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران نۆبه‌ره‌ی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نووسینگه‌ی پاسپۆرته دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ژێر فرمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پێویسته خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو شوێنێك به په‌له وه به ڕێزه‌وه پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت.
له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌شدا وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نووسینگه‌ی هاتووچۆی سۆران ده‌كرێته‌وه و بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌رچوار قه‌زاكه‌ی سۆران و چۆمان و ڕه‌واندز و مێرگه‌سۆر پێویست ناكات بێنه هه‌ولێر بۆ مامه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان، به‌ڵكو له سۆران ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆرانمان كرده‌وه، له نزیكترین كاتدا نووسینگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: له هه‌ر یه‌ك له قه‌زاكانی ئاكرێ و زاخۆش نووسینگه‌ی پاسپۆرت ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.