نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری عێراقی، خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكاره‌كه‌ى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌بۆنه‌ى کۆچی دواییی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ناوداری عێراقی خوالێخۆشبوو “عەدنان پاچەچی”یه‌وه، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كه‌سوكار و ھاوڕێیانى دەکەین. هاوسۆز و هاخهمیانین. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتیمانیی دیاری خاوەن ھەڵوێست بوو، بەشدارییەکی بەرچاوی لە دامەزراندنەوەی عێراقی نوێ‌دا لە پاش پرۆسەی ئازادی هه‌بوو.
لە پەروەردگار داواکارین، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
18/11/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.