Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 10:07

له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان 36 بانک سووتێندراون و زیاننیان پێگەیەندراوە

له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئێراندا ژمارەیەکی زۆر بەنزینخانە، بانک، ناوەندی پۆلیس و بارەگاكانی حکومی سوتێندراون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 18 ى 11 ى 2019 ،  بیژەن موقەدەم بەیرانوەند، سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی بانکەکانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیاندا 36 بانك سوتێندراون 

سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی بانکەکانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌شڵێت ،  36 بانک لە شاری خوڕمئاوای ناوەندی پارێزگای لوڕستان لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو سووتێندراون یان زیانیان پێگەیشتووە.

 لە چوار ڕۆژی خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن حكومه‌ته‌وه‌ ، ژمارەیەکی زۆر بەنزینخانە، بانک، ناوەندی پۆلیس و بەسیج، چەند شارەوانی و قائیمقامیەت و چەندین شوێن و بارەگای حکومی سوتێندران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.