به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كچێكی خه‌ڵكی بۆكان له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژرا.
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێزه‌كانی سوپای پاسداران خۆپیشانده‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و له ئه‌نجامیشدا 5 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێك له‌وانه كچه و ناوی ”شلێر دادوه‌ند“ یه.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆش خه‌ڵكی بۆكان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به‌پێی هێزه ئه‌منییه‌كان له چه‌ند شوێنه‌وه ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.