ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە رێكاری یاسایی دژی ئهو سایت و رۆژنامانه دهگرنه بهر، كه ههواڵی ناڕاست له بارهی دامهزراوهكهیان بڵاو دهكهنهوه.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەكەیە:
دوای ئاگاداربوونمان لە چەند هەواڵێکی ناڕاست و درووست کە لە چەند سایت و رۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەدواداچوون دەکات لەسەر کڕینی ڤێلایەک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند سایتێکی ئهمهریکی هەواڵەکە بڵاو کرابوەوە، ئێمە وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێتان رادەگەیهنین، کە دام و دەزگاکەمان بەهیچ شێوەیەک سکاڵا و بابەتی لەم جۆرەی بە دەست نەگەیشتووە و کارمان لەسەر نەکردووە و ئەم هەواڵانە دوورە لە راستی و درووستی، ئێمەش وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێککاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەم سایت و رۆژنامانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی لەکەدار کردنی دەزگاکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.