رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم 45 هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە رۆژههڵاتى کوردستان گیانیان لەدەست داو زیاتر لە 500 کەسیش بریندار کراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت ، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە14 شاری کوردستان، لانیکەم 45 هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 500 کەس بریندار بوون.
ههنگاو دهشڵێت ، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی 20 کەس لە گیانبەختکردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:
جوانڕۆ: 15 هاووڵاتی
١_ کاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی ٦_ جەبار تجارە ٧_ یونس هوشەنگی
مەریوان :8 هاووڵاتی
١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦ _ دانیال ئوستواری
کرمانشاه : ١٥ هاووڵاتی
١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بەیرانوەند ٣_ مزەفەر زەهیری
بۆکان 5 هاووڵاتی
١_ هیوا ٢_ ئیدریس ٣_ شلێر دادوەند
سەقز ١ هاووڵاتی
١_ مینا شێخی
سنە
هاووڵاتییەکی تەمەن ژێر 18 ساڵ کە تا ئێستا ناوی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها زیاتر لە 500 کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە.
هەنگاو دهشڵێت بهپێى زانیارییهكانمان لەو ماوەیەدا زیاتر لە 300 هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی 7 کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
لهكۆتادا ئاماژه بهوهش دهكات كه لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ 4 کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.