مایك پۆمپیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی له سه‌قامگیری عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ئه‌نجام ده‌درێن ئامانج لێیان، كۆتایی هێنانه به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق.
مایك پۆمپیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی كه نه‌هامه‌تی بۆ عێراقییه‌كان هێناوه.
گوتیشی: ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین كه ده‌بینین به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵكار، گه‌لی عێراقییان تووشی نه‌هامه‌تی كردووه.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه مایك پۆمپیۆ گوتی: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن ئامانج لێیان، كۆتایی هێنانه به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.