چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گونده‌كانی سنوری ده‌شتی هێرت به‌كوردستان تیڤییان ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو فڕۆكهجهنگیهكانی سوپایی توركیا به‌چڕی هه‌ریه‌ك له گه‌روی كایه‌ڕه‌شك و چیای زراران و ڕوالیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد و تا ئێستاش زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه نه‌زاندراون.
هه‌ربه‌پێ قسه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه دوای بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان، چه‌ند هه‌لی كۆپته‌رێكی جه‌نگیش هه‌مان شوێن یان بۆردوومان كردووه
هاوكات شه‌وی ڕابردو تابه‌یانی ئه‌مڕۆش فڕۆیهكی چاودێری به‌نزمی به‌سه‌ر شاروچكه‌ی سیده‌كان وناوچه‌كه دادوسوڕایهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.