دوازده پارت و لایه‌نی سیاسیی له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌رانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێك رێككه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا دوێنێ دوازده پارت و لایه‌نی سیاسیی عیراقی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌ران كۆبوونه‌وه و تیایدا رێككه‌وتن كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و ده‌ستكاری بكرێت و رێگه به سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بدرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت و گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌ت بكرێت.
هه‌روه‌ها داواش له حكومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كراوه ئه‌و ده‌ستانه ئاشكرا بكه‌ن، كه تاوانیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه و چاره‌نووسی رفێندراوه‌كانیش دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها واده‌ی چل و پێنج رۆژ دیاریكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شكستی هێنا له جیبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه ئه‌وا پابه‌ند ده‌بن به گۆڕینی حكومه‌ت و له‌كارخستنی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان ده‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.