Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 07:40

9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت و پێشکەش بە خەڵکی کەمدەرامەت ده‌کرێت

12 هەزار یەکەی نیشتەجێ بونیش ته‌واو ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح  وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن رایده‌گه‌ێنێت   بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانیان تەواوكردنی رێگا دوو سایدەکان و تەواوکردنی 12 هەزار یەکەی نیشتەجێ بونە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا. 


ده‌شڵێت ، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شارەکان رێژەیەكی باش كاریان تێدا ئەنجام دراوە بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەسەر پڕۆژەكان بەدەستمان دەگات و بەپێی ئەو سەردانە مەیدانییانەش كە خۆم بۆ سەر پڕۆژەكان دەیكەم، بە ئومێدین زۆربەی زۆری پرۆژەكان كە 70 رۆژی بۆ تەرخان كراوە، تەواو دەبن.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح  وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن به‌گۆپاری گوڵانى راگه‌یاندوه‌ كه‌  ژمارەیەكی باش لە پڕۆژە ستراتیژییەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بودجەیان بۆ تەرخان كراوەتەوە كە ئەمساڵ و ساڵی داهاتو كاریان تێدا دەكرێت و بەپێی بەرنامەی خۆی تەواو دەبێت.


 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌، بەرنامەمان داناوە كە لەماوەی چوار ساڵی داهاتو هەمو ئەو پڕۆژانەی نیشتەجیكردن كە لەساڵانی رابردو كە دەستیان پێ كراوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی وەستاون، بیانخەینەوە كار و جێبەجێ بكرێن كە ئەمانەش نزیكەی 9 هەزار یەكی نیشتەجێبونە، سەرەڕای ئەو 9 هەزار یەكەی نیشتەجێبونە لە پلانمان هەیە بۆ دروستكردنی 3 هەزار یەكەی دیكەی نیشتەجێبون، ئەمەش واتە تا كۆتایی كابینەی نۆیەم 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبون ئامادەبێت و پێشكەش بە خەڵكی كەمدەرامەت بكرێت لە هەرێمی كوردستانە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.