Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:26

هێمن هەورامی پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی گەیاندە دەوڵەتی ئیمارات

بەبۆنەی کۆچی دوای شێخ سلگان بن زاید ال نهیان
کوردستان TV
#7
100%


هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر کرد.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١٩/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەحمەد الچاهری کۆنسوڵی ئیمارات پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا هێمن هەورامی پەیامی ماتەمینی جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی کۆنسوڵی ئیماراتەوە گەیاندە شێخ خەلیفە بن زاید ال نهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات بەبۆنەی کۆچی دوای براکەیان شێخ سلگان بن زاید ال نهیان.

هەر لە دیدارەکەدا جەختیان لە برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کردەوە و پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان هەردوو لا تەئکیدییان لێکرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.