كه‌مێك به‌ر له ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بناری هه‌ڵگوردیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌هدی داود، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 10:45 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سێیه‌م جار به‌رزاییه‌كانی كونه كۆتریان له سنووری نێوان ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی بۆردوومان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستاش فڕۆكه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی سیده‌كان ده‌سوڕێنه‌وه و به‌رده‌وامن له بۆردوومانكردنی ناوچه‌كه و تا ئێستاش به‌هۆی چڕی بۆردوومانه‌كه‌وه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی نه‌زاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.