به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاش به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ب، س، م) له‌دایكبوی 1989و (د، ئـ، ك) له‌دایكبوی 1985 كه دانیشتوی شاری سلێمانین‌و خه‌ریكی كرین‌و فرۆشتنی سیمكارتی بێ سه‌ره‌تا بون كه به(علوج) ناسراوه، رۆژی 2019/11/19، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیركران.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو تۆمه‌تباره زیاتر له 150 سیمكارتی ئاسیاسێڵی بێ سه‌ره‌تایان له‌شاری هه‌لێره‌وه بۆ شاری سلێمانی هێنابوو به‌مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌ی له‌بازاره‌كانی شاری سلێمانیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 240 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.