بە بەشداریی (150) کۆمپانیا لە (11) وڵاتی جیاوازەوە، بیست و یەکەمین پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتیی بۆ خۆراک و پاکەتکردن و کشتوکاڵ لە هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشهممه بەئامادەبوونی کەمال موسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.محمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژماریەک لە كاربەدەستانی حكومی و نوێنەری وڵاتان پێشانگای (ئەگرۆ-پاک هەولێر2019) لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
له كاتی كردنهوهی پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم رایگهیاند: پێویستە گرنگی زیاتر بەبەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، بەشداری كردنی ۳٥ كۆمپانیای خۆماڵی بە ڕێژەیەكی كەم دەزانێت، كە ئەمڕۆ لە ٢١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەكانی كشتوكاڵی لە هەولێر بەشداربوون، كە تیایدا زیاتر لە 150 كۆمپانیا لە 11 وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان کۆمپانیاکان و ئاشناکردنی ئامێر و بەروبومەکانیانە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک گرێبەستی گەورە لەنێوان کۆمپانیاکان واژو بکرێت، ئەوەش کاریگەریی لەسەر پەرەپێدانی کەرتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان هەیە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: لە بەرنامەماندایە هەموو کارئاسانییەک بکەین بۆ راکێشانی کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتان بۆ ئەوەی لقەکانییان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە و بابەتەکانییان لێرە بەرهەمبهێنن.
ئاماژهی بهوهشكرد كرنەوەی پێشانگاكان زۆر گرنگن، بۆ ئەوەی بزانین بەرهەمی كۆمپانیاكان چین و چیمان پێویستە لەهەرێمی كوردستان.
وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەوەش خستهڕوو، هەر شاندێكی وڵاتانی بیانی و بازرگانانی بیانی، كە هاتوون بۆ لامان هانمان داون بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی خۆیان بەشداری پێبكەن و لەم پێشانگایانەی وڵاتانی خۆشیان، كە دەكرێتەوە كۆمپانیاكانی ئێمە بەشدار پێبكەن، هەوڵیش دەدەین زۆرترین پێشانگا بكەینەوە تاوەكو كۆمپانیا و بازرگانانی ئێمە و وڵاتان ئاشنابن بەیەكتر و بەبەرهەمەكانی یەكتر.
رۆژانه له كاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆ تا 7ی ئێواره به رووی هاووڵاتیان و خاوهنكاران، كراوه دهبێت و ماوهی چوار رۆژ پێشانگایهكه بهردهوام دهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.