Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:09

یونیسێف: منداڵانی عێراق لە خۆپێشاندانەکاندا ڕووبەڕووی کوشتن و توندوتیژی کراونەتەوە

له‌ ڕۆژی جیهانی منداڵان هیچ ئاهەنگێك لە عێراق ساز ناكرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكخراوی یونیسێف بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوەو رایگەیاند" بە هۆی ئەوەی منداڵانی عێراق لە خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەدا ڕووبەڕووی كوشتن و توندوتیژی كراونەتەوە، بۆیه‌ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە هیچ ئاهەنگێك لە عێراق ناگێڕین.

یونیسێف ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر راگەیاندنی ڕێككەوتنامەی مافی منداڵاندا تێدەپەڕێ و لە جیهاندا بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ بۆ منداڵان دەگێڕن، چونكە لە سایەی ئەم ڕێككەوتنە تەواوی مافەكانی منداڵانی جیهان دەستەبەر كران، بەڵام لە عێراقدا بە هۆی برینداركردن و كوشتنی منداڵانەوە لە خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی خەڵكدا، هەموو ئەو چالاكیانەمان هەڵوەشاندەوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرنامەڕێژیمان بۆ كردبوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.