كۆریای باشوور، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، وه‌كو هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ (چۆی كوانگ جین)، كۆنسوڵی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه.
وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كۆنسوڵی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی به 10 ملیۆن دۆلار به‌خشین، هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌خشینه‌ی كۆریای باشووری به‌رزده‌نرخێنن و گۆڕانكاریی له ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ر روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به گوێره ئاماره‌كانیش ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.