وەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق ئاشكرایكرد، سانسۆری سەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و هێڵەكانی ئینتەرنێت لابردووە.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵ هاتووه، ڕەزامەندی لە لایەنە فەرمییەكانی تایبەت بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەرگرتووە.
بەپێی بەیاننامەیەك لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی پەیوەندییەكان ڕەزامەندی لەلایەن لایەنە فەرمییەكانی تایبەت بە هەڵگرتنی پێوەندەكان بەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی كۆتایی، وەرگرتووە.
حكومەتی عێراق لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە بریاریدا بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت و سانسۆر خستنە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لەمڕۆشدا خزمەتگوزارییەكانی لەو باریەوە خستەوەگەڕ، لەگەڵ شاردنەوە و كارنەكردنی پێگە كۆمەڵایتییە سەرەكییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.