سەرۆک بارزانی له پرسهنامهیهكدا بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمانی سیرێ سهرهخۆشی له خانهوادهی خوالێخۆشبوو دهكات و ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان، خانەوادەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ، بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناوداری ئایینی و كۆمەڵایەتی، جەنابی حاجی شێخ عوسمانی شێخ عبدولقادری بابە شێخی سیرێ-م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزمان و ئاشنایان و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی جەنابی شێخ عوسمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی 11ـی 2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.