كاره‌كانی ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و وته‌بێژی كۆنگرهكةش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حزب و سكرتێری حزبیش دیاری ده‌كرێت .
هه‌ندرێن شێخ راغب وته‌بێژی ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان راگه‌یاند: ئه‌و كۆنگره‌یه كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه و كۆنگره‌ی ده‌یه‌مه، له دامه‌زراندنی حزبه‌وه هه‌موو كاتی خۆی كۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه له‌هه‌ر ههلَومهرجێكدا بێت، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌درێت، 370 ئه‌ندام تیایدا به‌شدارن له‌و ژماره‌یه 20% ژنه و 60% گه‌نجه .
وتیشی، له‌و كۆنگره‌یه‌دا راپۆرتی سیاسی و به‌رنامه‌ی سیاسی و په‌یڕه‌وی ناوخۆمان هه‌یه هه‌رسێكیان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست كۆنگره گفتوگۆی له‌سه‌ر دةكات بۆ په‌سه‌ند كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نه‌خشه‌رێگای حزب تا كۆنگره‌ی داهاتوو .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیار وایه له‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی هه‌ڵبژێرین، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی حزب ده‌بێت تا كۆنگره‌ی داهاتوو، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه چاو‌دێر ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، سه‌رۆكێك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت كه نوێنه‌رایه‌تی سكرتێری حزب ده‌كات، هه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی داده‌نێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.