عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی له وتاری نوێژی هه‌ینیدا تیشكی خسته سه‌ر به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و رایگه‌یاند: عێراق له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه.
كه‌ربه‌لایی داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه خۆپیشاندانه‌كان به ئاشتی به‌رێوه‌بچن، داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد كه داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی داواشی كرد یاسایه‌كی نوێ بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابنرێت، هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته به‌خێرایی كار له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه خۆپیشاندانه‌كان له عێراق و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه به‌رده‌وامی هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن و له‌م نێوه‌نده‌شدا توانیویانه چه‌ند پردێك كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و به‌نده‌ری ئومولقهسر كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.