Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 00:17

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی شێخ عوسمانی سیرێ ده‌کات

هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکیدا، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ کەسایەتیی ئایینی و زانای تەریقەتی نەقشبەندی ده‌ربڕی و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئایینی و کۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست. 

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ـی 11ـی 2019
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.