ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق توانییان به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له باشووری شاری به‌سره بكه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕان كرد كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌وه ڕێگه‌و ده‌روازه‌كانی نزیك به به‌نده‌ره‌كه‌یان داخستبوو.
ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارمه‌ندان توانیویانه بچنه ناو به‌نده‌ره‌كه‌وه به‌ڵام هێشته ده‌ستیان به‌كار نه‌كردووه‌ته‌وه.خۆپیشانده‌ران پێشتر له بیست و نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا نۆی ئه‌م مانگه ده‌روازه‌كانی ئه‌و به‌نده‌ره‌یان داخستبوو ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كورت نه‌بێت كه به‌نده‌ره‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستی به‌كاركردبووه‌وه. ئه‌و كاته‌یش گوته‌بێژێكی حكوومه‌ت دووپاتی كردبووه‌وه كه داخستنی به‌نده‌ركه ته‌نیا له یه‌كه‌مین هه‌فته‌دا پتر له شه‌ش ملیار دۆلار زیانی به عیراق گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.