سوپای عێراق كه‌وتنه‌وه‌ی كوژراو له ریزی خۆپیشانده‌ران له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ، له شاری به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ حاڵه‌تێكی كوژرانی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی تۆمارنه‌كردووه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف هه‌موو هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه كه باس له كوژرانی خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا.
پێشتر ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ماڵپه‌ڕه لۆكاڵییه‌كانی هه‌واڵ، كوژرانی چوار خۆپیشانده‌ریان راگه‌یاندبوو كه به‌هۆی گوللـه‌ی راسته‌قینه، پلاستیكیی و بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له نزیك هه‌ردوو پردی ئه‌حڕار و سهنك ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوژراون.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو، له میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی له شاری به‌غدا چوار خۆپیشانده‌ر كوژران و ٤٠ی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.