Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 22:54

شاندێکی باڵای هه‌رێم له‌سه‌ر پرسه‌کانى نه‌وت و مووچه‌ و پشکى کورد له‌بودجه‌دا گه‌یشته‌ به‌غدا

شاندەكەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵی لەسەر پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا  شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانى نەوت و بودجەى گشتیی عێراق و پشکى کورد گه‌یشته‌ به‌غدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

 شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵی لەسەر پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن، لەوانەش پرسى نەوت و گاز و پڕۆژە یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵى دووهه‌زار و بیست و پشکى کورد لەو بودجەیەدا. هه‌ر له‌و باره‌وه‌ سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار و بیسته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ راده‌ستی به‌غدا ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.