له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی12ی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا هه‌ردوو یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندو بادر بۆرن به 3 گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سیگنال ئهدۆنا پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م تیپی میوان ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و توانیان سێ گۆل تۆمار بكه‌ن .
له خوله‌كه‌كانی پێنج و سی‌و حه‌وت یاریزان ستریلی مامپا دوو گۆلی بۆ یانه‌ی بادر بۆرن تۆمار كرد
له خوله‌كی 43 گیرریت هۆلتمان تیپی میوانی كرده خاوه‌ن گۆلی سێیه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م بروسیا دۆرتمۆند ئاستی باشتر بوو له خوله‌كی 47 جادۆن ساشا گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد
له خوله‌كی 84 ئه‌كسیل ڤیستێل گۆلی دووه‌می زهردهوالهكانی تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ، له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی یاریش ماركۆ ریۆس گۆلی سێیه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ی له دۆراندن رزگار كرد .
به‌م ئه‌نجامه‌ش بروسیا دۆرتمۆند بووه خاوه‌نی بیست خال و له پله‌ی پێنجه‌م دێت ، یانه‌ی بادر بۆرنیش له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ند دێت و ته‌نها پێنج خالی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.