دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوو دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپێی ئه‌رژه‌نتینی بریاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی خیمانسیا راگه‌یاند، دواجار مارادۆنا له‌بریاره‌كه‌ی پاشگهزبویهوه
له‌مباره‌یه‌وه كریستیان براجارنیك به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی مارادۆنا له‌لێدوانێكی بۆ رادیۆی ئه‌رژه‌نتینا رایگه‌یاند مارادۆنا له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی خیمناسیا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و بریاره‌ی مارادۆنا دوای ئه‌وه هات پالێوراوی نوێی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه بریاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌گه‌ڵ مارادۆنا هه‌یه‌تی پشتگوێی بخات، پێویسته بوترێت مارادۆنا له‌ئه‌یلولی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی خیمناسیای گرته ئه‌ستۆ به‌و مه‌رجه‌ی گابریل بلیگرینۆ له‌ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام لهبریاریێكی له‌ناكاودا گابریل ره‌تیكرده‌وه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه هه‌ڵبژێرێت، بۆیه له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بریاره مارادۆناش بریاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، یانه‌ی خیمناسیا له‌ماوه‌ی كاركردنی مارادۆنا له‌پێنج یاری دووچاری دۆراندن هاتووه‌و له‌سێی یاریش براوه‌بوو و تا ئێستاش له‌ناوچه‌ی دابه‌زینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.