بەمەبەستی باشتر كردنی دۆخی كارەبا و زیادكردنی پێدانی كارەبای نیشتیمانی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی شارەكە كۆبووەوە.
بەمەبەستی باشتر کردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوبەشەکان، ئەمرۆ شەمە 2019.11.23 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی تاهیرعەبدوڵا و هێمن قادر جێگرانی پارێزگار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و سەرۆکی شارەوانی و فەرمانگاکانی تری ناو شاری هەولێر کۆبووە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانى كارهباى نیشتمانى له ههولێر و پارێزگاكانى دیكهى ههرێمى كوردستان کرا و جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی کارەبا و چۆنیەتی زیادکردنهوهی پێدانی کارەبای نیشتمانی کرایەوە.
جێگەی باسە بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە ناکاو لە تۆڕی کارەبای نشتیمانی و بە هۆی بەکارھێنانی ئامێری گەرمکەرەوە فشارێکی زۆر لەسەر دابەشکردنی کارەبا دروست بووه، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگا و بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر هێڵە بۆ باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبای بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.