بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگهیاند: شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر هەندێك خاڵی گرنگ گفتووگۆیان كردووه لەدوو رۆژی داهاتووش كۆبوونەوەیەكی دیكە دەكرێت.
ئەمڕۆ شهممه شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى وەزیرى دارایی گەیشتە بەغدا، بۆ ئەنجامدانى دانوستانێکى گرنگ لەبارەى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق بۆ ساڵى (2020).
فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاندووه رۆژی شەممە شاندێكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر بڕیاری پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدای كردو كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداو كۆبوونەوەكەش تەواوكەری كۆبوونەوەكانی پێشتربووە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێكی كۆتایی دەربارەی بودجەو مووچەی خەڵكی كوردستان لە بودجەی 2020.
نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كۆبوونەوهكهی ئەمڕۆ شەممه، باشترین كۆبوونەوە بووە لەنێوان كۆبوونەوەكانی رابردوو، لەسەر هەندێك بنەمای سەرەكی گفتوگۆی باش كراوه.
فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتیشی: بڕیارە رۆژی دووشەممه جارێكی تری شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە بۆ ئهوهی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر بودجەی 2020ـی عێراقی فیدڕاڵ، باس لەوە دەکەن تاوەکو ئەو ساتە نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی و کۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا، بەڵکو تەنها گفتوگۆ و دانوستاندنیان کردووە لەسەر ئەوەی چی بکەن کاتێک کە هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەریشدا بەغدا چیان پێدەدات، بە تایبەت پرسی دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و دابینکردنی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، شاندى ههرێمی كوردستان کە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتوون، بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بە ئامادەبونى وەزیرى نەوت و وەزیرى دارایى عێراق كۆبوونهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.