Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 07:45

وەزارەتی کارەبا: کێشەی دانا غاز چارەسەرکراو دۆخی کارەباش ئاسایی بۆوە

بەرهەمی كارەبا گەیشتەوە 2928 مێگاوات
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهەماهەنگی تیمەكانی كۆمپانیای دانا غاز توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن کە لە بەیانی ئەمڕۆوە بووبووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی كارەبا هاتووه‌، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە هەروەكو چۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ راستەوخۆ لەكاتی روودانی گرفتە تەكنیكیەكەی كۆمپانیای دانا غازو راوەستانی غاز بۆ وێستگەكانی غازی هەولێر و سلێمانی و بازیان رامانگەیاندبوو كە تا 6 كاتژمێری دیكە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان چارەسەری كێشەی كۆمپانیای داناغاز دەكرێت و رەوشەكە ئاسایی دەكەینەوە.

ئێستاكە كێشەی كۆمپانیای داناغاز لە 90%ی ئاسایی بووەتەوەو بەرهەمی كارەبا گەیشتەوە 2928 مێگاوات، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەهەماهەنگی تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن كە بەهۆیەوە پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبای هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستابوو، كە بووە هۆی كەمبوونەوەی 500 مێگاوات كارەبای نیشتمانی، لەگەڵ كەوتنەوەی گرفتەكە وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن كۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی سیستەم و كۆنترۆڵكردنی كارەبای هەرێم و وێستگەكان كرا و رێگای نەدرا كوژانەوەی گشتی رووبدات و كێشەكەیان چارەسەركرد .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.