به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ى لە شەڕی ژمارەیەک گەنج لەقەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا، شه‌وی رابردوو بکوژی سەرەکی گەنجەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت ، پاش ڕوداوەکە ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاریان لەسەر تۆمەتباری هەڵاتوو کۆکردەوەو ھەمان شەو سێ کەس لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکران.
كاتژمێر 7 ى شه‌وى رابردوو، تۆمەتباری سەرەکی لەشاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمەتبار (ک، س، ع) لەدایکبوی 1999 و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.