بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى راپهرین بڵاوی كردهوه كهكاتژمێر 10:30 ى شهوى رابردوو لە شاری ڕانیە لە نزیک پاڕکی دەروازە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (پ،ح،ٲ) دانیشتوی شاری ڕانیە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی (ع،س)تەمەن 29 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بە چەقۆ بریندارکراوە، دوای ئەوای بەبرینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و هەر لە نەخۆشخانە لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپهرین رایدهگهێنێت ڕوداوەکە لەکاتێکدابووە کە هەردوو ناوبراو لەسەر کێشەی نێوان خۆیان دەمەقاڵێیان بووە و لێ یان بووە بەشەڕ و بە چەقۆ لە یەکتریان داوە هەردوکیان بڕیندار بوون، بەڵام (پ،ح) بەهۆی سەحتی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژه بهوهش دهكات كهپهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەلایەن پۆلیس بکوژەک دەستگیر کراوە و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.