Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 19:56

به‌ڤیدیۆ ... پارێزگاری هه‌ولێر بریارێکى نوێی ده‌رکرد

فرسه‌ت سۆفی: دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌ و ڕایناگرین
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24 ى 11 ى 2019 ، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند  دەبێت هەموو خاوه‌ن مۆلیده‌كان تا 1 ى 5 ى 2020 مۆلیده‌كانیان بكه‌ن  بە مۆلیدە بێ دەنگ (کاتم) بگۆڕدرێن.
 

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە، دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
 
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ گۆڕینی مۆلیدەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کارەبا نابێت.

لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپیش به‌سه‌ر هاوڵاتیان رایگه‌یاند  ، دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت  و رایناگرین ، ئه‌وه‌ى تا ئێستاش هاتووه‌ دابه‌شكراوه‌ 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.