جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له هه‌ولێر چاوم به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه هاوپه‌یمانیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و گه‌لی كوردم كه له ئه‌نجامی جه‌نگ دروستببوو له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق و سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر گه‌یشته هه‌ولێرو و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی : شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له هه‌ولێر چاوم به سه‌رۆك بارزانی كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه هاوپه‌یمانیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و گه‌لی كوردم كه له ئه‌نجامی جه‌نگ دروستببوو له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.