به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ شه‌ممه، سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، كۆببنه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، شاندێكی ھه‌رێمی كوردستان كه پێكھاتبوون له وه‌زیری دارایی و ئابووری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب و وه‌زیری ھه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، خالید شوانی و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئومێد سه‌باح و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، ئامانج ره‌حیم سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری دارایی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.