گرته ڤیدیۆیه‌كی رووداوێكی شێلان كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌دوای خۆیدا هێنا.
گرته‌كه له‌رێگای كامیراكانی چاودێرییه‌وه له ناوچه‌ی بولاق دكرور لهجیزهی باشووری قاهیره‌ی پایته‌خت تۆماركراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن شوفێری پاسێكی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان به‌خێراییه‌كی زۆره خۆی به ئافره‌تێكی دووگیاندا ده‌كێشێت و پاشان راده‌كات، به‌ڵام شایه‌تحاڵانی نزیك رووداوه‌كه ژماره‌ی پاسه‌كه ده‌گرن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش شوفێره‌كه ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
دوای رووداوه‌كه‌ش ئافره‌ته‌كه گهیهنراوته نه‌خۆشخانه‌و پزیشكان رایاگه‌یاندووه كه ئافره‌ته‌كه دووگیانه‌و كۆرپه‌كه‌شی ته‌ندروستی باشه، به‌ڵام چه‌ند شوێنێكی تووشی شكان بۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه برای ئافره‌ته‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د مسعهد به عه‌ره‌بیه نێتی راگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندروستی خوشكه‌كه‌ی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.