Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 19:58

نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان ئامادەى هەموو هاوکارییەکە بۆ ئارامى و سەقامگیریى عێراق

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى ئەمەریکى کرد
کوردستان TV
100%


 نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان ئامادەى هەموو هاوکارییەکە بۆ ئارامى و سەقامگیریى عێراق و ڕایگەیاند دۆخى عێراق و خۆپیشاندان و ڕووداوەکان لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى وڵات، کاریگەرییان لەسەر هەرێمى کوردستان دەبێت، هەروەها هاوکاریى ئەمەریکا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە پێویست زانى.

لە کۆبوونەوەیه‌کدا لەگەڵ  ڕۆبەرت کارەم، ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى لە سێناتى ئەمەریکى و شاندى یاوەرى، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/11/2019 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان دەیەوێت هەموو کێشەکانى لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق لە ڕێگەى دیالۆگ و لێکگەیشتن لەسەر بنەماى دەستوورى عێراق چارەسەر بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى عێراق و ناوچەکە و چۆنیەتیى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیى عێراق بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و تێگەیشتنى دروست لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران و خۆدوورگرتن لە توندوتیژى کردەوە.

دۆخ و پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان، هەروەها چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.