Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 19:58

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بە زمانی کوردی: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان بۆ له‌ناوبردنی یه‌کجاری داعش فراوانتر دەکەین

له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راگەیەندراوێکی بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات فراوانتر دەکەن. 

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ یەکەمجار راگەیەندراوێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و فراوانتریان ده‌ست پێكردوه و ژمارەیەک چەکداری داعشیان كوشتووه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركردوه‌.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابوون، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌ شێوه‌ی  فراوانتر ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ . 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.