ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ فه‌ریق روكن نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، به پارێزگاری نوێ هه‌ڵبژارد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبووه و له میانیدا له كۆی ٣٩ ئه‌ندام به ده‌نگی ٢٣ ئه‌ندام، فه‌ریق روكن نه‌جم جبوری به پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا ههڵبژارێردرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا نائاسایی بووه به‌و پێیه‌ی ته‌نها تایبه‌ت بووه به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا.
له ١٩ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مه‌نسور مه‌رعید-ی له پۆستی پارێزگار دوورخستبوویه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.