Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:58

گوته‌بێژی حکومه‌ت: گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی بەردەوامە

لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنێكی باش و سبه‌ى وه‌ڤدی هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لەگەڵ ئەو شاندەی كە بۆ دانوستان سەردانی بەغدایان كردبوو كۆبۆوه‌ 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌ كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆیان كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ و ئه‌نجامی گفتوگۆكان خرانه‌ به‌رباس .  

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ ، جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گفتوگۆی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش.

 گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان  راشیگه‌یاند كه‌ گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش.

 جوتیار عادل راشیگه‌یاند كه‌ سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.