ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕاگه‌یه‌ند: 9 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن بنكه‌كانی یارده‌ده‌رێتی ئاسایش 7 به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر و 2 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست گیر كراون.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و كه‌یسه‌كانیان له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه و سه‌رجه‌میان به‌پێی مادده‌ی 14 مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیان دا به‌رده‌وامه تا ئه‌وكاته‌ی سزای یاسای به‌سه‌ر تۆمه‌تباراندا جێبه‌جێ
ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.