Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:58

ئەفسەرانی باڵای ئەمەریکا داکۆکی له‌ به‌هێزترکردنی پێگه‌ی کورد ده‌که‌ن

پاڵپشتیکردنمان بۆ هەرێمی کوردستان لە پێناو بەهێز مانەوەی پێگەكه‌یەتی لە ناوچەکەدا
کوردستان TV
100%


له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ واشنتن، ئەفسەرە باڵاکانی هێزەکانی ئەمەریکا و فەرماندەکانی هەواڵگریی ئه‌مریكا، له‌ لێدوان و پانێڵه‌كانیاندا داوایان له‌ سەرکردایەتی ئەمەریکا كرد رێگه‌ نه‌ده‌ن رووداوەکانی عێراق زیاتر تەشەنە بکەن ، ئه‌و فه‌رمانده‌ باڵا سه‌ربازییانه‌ داواش ده‌كه‌ن، بۆ هەموو لایەکیش ئاشکرا بکرێت، کە پاڵپشتیکردنمان بۆ هەرێمی کوردستان لە پێناو بەهێز مانەوەی پێگەكه‌یەتی لە ناوچەکەدا.

ژەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندی پێشووی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له‌ په‌راوێزی سمینارێكدا، كه‌ ده‌رباره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌رك و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا بوو، رایگه‌یاند، کورد له‌ عێراق و سوریا رۆڵێکی گرنگیان هەیە، بۆیە دەبێ لەسەر ئەم بنەمایە پێگەیان بەهێز بێ لە دەسەڵاتدا، چ لە عێراق، کە ئێستا بە رەوشێکی تایبەتدا تێدەپەڕێ و چ لە سووریاش، کە داهاتووی سیاسی دەبێ چارەسەر بکرێ و لەهەردو وڵاتدا کورد دەبێ لەدەسەڵاتدا شوێنی شیاوی خۆی هەبێ.


هه‌ر لەمبارەیه‌وە، ژەنەڕاڵ مایکڵ ناگاتا، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی ستراتیژی لە فەرمانگەی نیشتیمانی دژە تیرۆری ئەمەریکا ، رایگه‌یاند، ئەوەی جێگەی بایەخە لای من، ئێستا سەرکردایەتی ئەمەریکا بە چاکی لەوە ناگات له‌م ناوچه‌یه‌دا چی روو دەدات. ئەمەریکا ناگاتە ئەنجامی ئەوەی چی بکات، تا تێ نەگات چی له‌م ناوچه‌یه‌دا دەگوزەرێ.

سه‌نته‌ر میدیا

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.