بەهۆی ساغبوونەوەی تۆمەتی گەندەڵیی لەسەری، ئەمینداری پێشوی پارێزگای بەغدا بە سێ ساڵ زیندانی کردن سزادرا، ههروهها دەستەی نەزاهەی عێراق، بەتۆمەتی گەندەڵی، ئەحمەد جەبوری پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین رادەستی دادگا کرد.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاوی کردەوە؛ دادگای کەتنی رەسافە، بە نههاتوو سزای سێ ساڵ زیندانی کردنی بۆ نەعیم عەبعوب ئەمینداری پێشوی بەغدا دەرکردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی نەزاهە، بەپێی ماددەی (331) لە یاسای سزادانی عێراقی و بەهۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی وڵاتە، دادگا ئەو فەرمانەی بۆ ئەمینداری پێشوی بەغدا دەرکردووە.
ههروهها لهلایهكی دیكهوه میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە ئەمرۆ یەک شەممە ئەحمەد جەبوری ناسراو بە ( ئەبو مازن ) لەبەردەم دادگای رەسافەدا لە بەغدا ئامادە دەبێت بەتۆمەتی " گەندەڵی و دزین و ئیختلاس ".
هەردوو لیژنەی نەزاهە و لیژنەی چاودێری دارایی پەرلەمانی عێراق تێکڕای بەڵگەنامەکانیان رادەستی دادگا کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە هەندێک میدیا باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک بەرپرس کە دەستیان لەگەڵ ناوبراودا تێکەڵەو، رێگری دەکەن لەوەی بچێتە بەردەم دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.