Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 06:04

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەت: هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوارە مێژووییەکانمان دەیکەین
کوردستان TV
#7
100%


لە میانی سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند: حکوومەت گرنگیەکی زۆر بە قەڵای هەولێر دەدات، هه‌روه‌ها قه‌ڵای بە شوێنەوارێکی مێژوویی گرنگ وەسف كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەلای دێرینی هەولێری کرد و لە نزیکەوە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵا و دەروبەری بەسەرکردەوە .

تیمی ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەکەی قەڵا، بە درێژی قۆناخەکانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکەیان بۆ سەرۆکی حکومەت روون کردەوە کە لە ساڵی 2014ەوە لە لایەن یۆنیسکۆوە لە لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمار کراوە.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی قەڵای هەولێردا و رایگەیاند هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە بەشێکن لە ناسنامەی نیشتمانیمان دەیکەین. گوتیشی پێویستە نۆژەنکردنەوەکە بەپێی مەرج وستانداردەکانی کەلەپووری جیهانیی بێت.

پاشان سەرۆکی حکومەت گەشتێکی بە ناو قەڵادا کرد و مۆزەخانەی قەڵای بەسەر کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.