Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:58

بەگوژمه‌ی 450 ملیون دینار پرۆژه‌ی قیرتاوکردنی پردی سه‌ره‌کی رێگای موسل - گوێر - که‌رکووک  ده‌ستیپیکرد

له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرده‌كه‌ به‌ رووی شوفیران و هاولاتیان ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

مسعود نووری به‌ریوه‌به‌ری شاره‌دێی گوێر تایبه‌ت به‌ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند" له‌ گه‌ل درووست بوونی شه‌ری داعش  له‌ ده‌ڤه‌ری گوێر ئه‌م پرده‌ ته‌قینراوه‌یه‌وه‌ و له‌ كاركه‌وت، دوای بریاری حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ تی عیراق بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پرده‌ بۆ خزمه‌ت كردنی شۆفیران و هاولاتیانی ناوچه‌كانی گوێر و مه‌خموورو كه‌ركووك و دیبه‌گه‌ و مه‌لاقه‌ره‌، بریاردرا دوای چاك كردن و قیرتاوكردنی جارێكى تر بكرێته‌وه‌و له‌ سه‌ر داواى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی گوێر و له‌ سه‌ر داهاتى پاریزگای موسل به‌ گوژمه‌ ی 450 ملیون دینار هه‌لمه‌تی قیرتاوكردن ده‌ستیپێكرد.

ktv

بریاره‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوودا به‌ كۆتا بهێت، كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرده‌كه‌ به‌ رووی شوفیران و هاولاتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌، دواتر هاولاتیان ده‌توانن به‌م  پرده‌ گوزه‌ر بكه‌ن بۆ پارێزگاری موسل .

كارزان كاكل - په‌یامنێرى كوردستان تی ڤى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.