Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:58

سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی: نەخشەڕێگەیەکمان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژن داڕشتووە
کوردستان TV
100%

له‌په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، جەخت له‌ ئیرادەی سیاسیمان دەکەینەوە بۆ پشتگیری و کاری بەردەواممان لەسەر پرسی دادوەریی کۆمەڵایەتی و یەکسانیی جێندەری لە هەرێمی کوردستان.

راشیده‌گه‌ێنێت ، لە ٢٠٠٧وە ساڵانە هەرێمی کوردستان لەم بۆنەیەدا کەمپەینی شانزەڕۆژی ڕادەگەیەنێ بۆ چرکردنەوەی کار و چالاکییەکان بە ئامانجی بنبڕکردنی توندوتیژیی جێندەری و دابینکردنی دادوەری. وێڕاى سه‌ختییه‌كان، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی داعش و تاوانه‌كانى و جینۆسایدی ئێزیدییان کە بوونە هۆی دروستبوونی قەیرانی گەورەی مرۆیی، هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە شێوازێکی دروست و شایسته‌ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، هەموو قەیران و شەڕێک کۆمەڵگە دەشێوێنن، هەنگاوەکان دوا دەخەن و دەبنە مایەی توندوتیژی، ئافرەتانیش قوربانیی سەرەکیی ئەو دۆخه‌ن، بۆیە لەم ڕۆژەدا و بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ پێویست و گرنگه‌، جەخت لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگیی سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و ئاژانسەکانی یووئێن و ڕێکخراوە ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌كۆتادا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لەم ڕوانگەیەوە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیدگایەکی ستراتیژیی فراوانمان داڕشتووە کە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ پاراستنی ماف و گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان کاری لەسەر دەکەین، داواش لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەکەین چالاکانە لە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی شانزەڕۆژه‌ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، بەشدار بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.