Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 16:41

ئه‌مڕۆ شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کاته‌وه‌

گوته‌بێژی حكومه‌ت: گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی بەردەوامە
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ گفتوگۆی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی، بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش. 


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش. 

وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شەممە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ دەچێتەوە بەغدا و درێژه‌ به‌ گفتوگۆكان ده‌ده‌ن. 

شاندی حكومەت پێكھاتووە لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەیزران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.