Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 16:41

کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردووشاندی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ و پرسى نه‌وت ده‌ستى پێکرد

له‌به‌غدا
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا كۆوبونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌رپرسى بودجه‌ى 2020 و پرسى نه‌وت ده‌ستى پێكرد 

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش. 

وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شەممە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ دەچێتەوە بەغدا و درێژه‌ به‌ گفتوگۆكان ده‌ده‌ن. 

شاندی حكومەت پێكھاتووە لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەیزران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.