به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كهدرهنگانی شه‌وی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت- سلێمانی) نزیك گوندی ژاڵه ڕوویدا، به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو شۆفێر‌و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیه‌كه برینداربوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى راشیدهگهێنێت ، له‌ئێستاشدا هێڵكاری بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راشیدهگهیهنن ، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.