Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 15:55

له‌رۆژئاوای کوردستان ھەسەدە گوندێکی سەر بە عەین عیسا کۆنتڕۆڵکردەوە

خەڵكی گرێ سپی ئاگریان لە بارەگایەكی چەكدارانی سەر بە توركیا لە شارۆچكەكەیان بەردا
کوردستان TV
100%


میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) گوندێكیان لەدەست چەكدارانی سەر بە توركیا كۆنترۆڵ كردەوە و بارەگایەكی چەكدارەكانیش لەلایەن ھاووڵاتیانی سڤیل لە گرێ سپی سوتێندرا.

میدیای رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ شەڕێكی سەخت لەنێوان ھەسەدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە گوندی سەیدای سەر بە عەین عیسا كە لە دەست چەكداراندا بووە رویداوە و ھەسەدە توانیویەتی گوندەكە لەدەست ئەو گرووپانە دەربێنێ.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، گوندەكە دەكەوێتە رۆژئاوای كەمپی عەین عیسا و سێ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن گرووپە چەكدارەكان گیرابوو.

میدیای رۆژاوای كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌  كه‌  ھاووڵاتییانی گرێ سپی لە كردەوەكانی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن تووڕەن، بەوەی ھەوڵدەدەن دەستدرێژی بكەنە سەر ژنانی دەڤەرەكە، بۆیە دانیشتووانی گەڕەكی جسر ئاگریان بەرداوەتە بارەگایەك و لە ئەنجامدا 3 چەكدار كوژراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.